تا شەش مانگی دیکە بەردەست دەبێت
ئەپڵیکەیشنێک تایبەت بە سزای سەرپێچی بۆ شۆفێران دروست دەکرێت
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە تا شەش مانگی دیکە ئەپڵیکەیشنێک کارا دەکەن کە هەر شۆفێرێک دەبێتە خاوەنی هەژماری خۆی و راستەوخۆ دوای سەرپێچی ئاگادار دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو ئەپڵیکەیشنە شەش مانگی دیکە کارا دەبێت، ئەو کاتە ئەگەر شۆفێر سەرپێچی کرد دەبێت لەماوەی یەک مانگدا بڕی سزاکەی بدات، ئەگەرنا دەبێتە دوو هێندە.
هێمن میرانی ئەوەش دەڵێت، ئەمە بۆ شەش مانگی داهاتووە و قەرزە کۆنەکان و ئەو سزایانەی لەئێستاوە تا شەش مانگی دیکە ناگرێتەوە.