هەڵبژاردەی عێراق بوو بە پاڵەوانی جامی شای تایلەند

964+

هەڵبژاردەی عێراق جامی شای تایلەندی بردەوە، دوای سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی تایلەند بە لێدانی سزا.

پێش ئەم یارییە عێراق بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە هیندستانی بردبووەوە، پاش ئەوەی لە کاتی ئاسایی یارییەکەدا دوو بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، تایلەندیش لە لوبنانی بردبووە ئینجا گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکەدا کە ئەم ئێوارە بەڕێوەچوو، کاتی ئاسایی بە 2-2 گۆڵ کۆتایی هات، دواتر عێراق بە 5-4 گۆڵ بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە.

تا ئێستا عێراق و تایلەند 19 جار رووبەرووی یەک بوونەتەوە و عێراق 11 جاریان براوە بووە و پێنج جاریش یەکسان بوون، سێ جارەکەی تر بۆ تایلەند بووە.

جامی شای تایلەند لە ساڵی 1968-ەوە بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی تایلەند 15 جار بووەتە پاڵەوانی ئەو جامە و عێراق دواین هەڵبژاردەیە کە بووەتە براوەی پاڵەوانیەتیەکە.

ئەمڕۆ عێراق یاریی کۆتایی دەکات

ئەمڕۆ عێراق یاریی کۆتایی دەکات