رێگەی نێوان تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک چاکدەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنی رێگەیەکی سەرەکی شارەکەیە و دەیەوێت لەبەردەم تونێلی پێشڕەوەوە بەرەو شەقامی سیتەک فراوان بکات و نۆژەنی بکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.9.2023، شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، دەستیانکردووە بە کڕاندنی شەقامی سیتەک کە لەبەردەم تونێلی پێشڕەوەوە درێژدەبێتەوە بەرەو شەقامی سیتەک.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، ئەو رێگەیە زۆربەی هاوڵاتیان بەکاریدەهێنن و رێگای سەرەکی شوێنێکی گەشتیاریە.

پێشتریش لە مانگی ئابدا، بەهۆی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار، بڕیاردرا بە چاککردنی شەقامەکە.

ساڵی رابردوو شارەوانی سلێمانی 300 هەزار مەتر دووجا قیری لەناوشاردا کردووە.