هاتوچۆی سلێمانی داوای وێنەی کارتی دەنگدان لە کارمەندانی دەکات

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ سێشەممە دەقی بڕیارێک بڵاوبووەتەوە کە واژۆی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەسەرە، داوا لە کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکات لەماوەی 72 کاتژمێر وێنەیەکی کارتی دەنگدانیان بۆ بنێرن.

964 پەیوەندیکرد بە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، ئەو وتی، “سبەی قسەمان لەسەر ئەو بابەتە دەبێت”.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، دەقی نوسراوەکە راستە، بەڵام ئەمە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە بۆ ئەوەی کارمەندان بچن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە”.

بەگوێرەی ئەو بڕیارە بێت کە ئەمڕۆ 5.9.2023 دەرچووە، دەبێت هەموو کارمەندێک کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزان و ئەو منداڵانەی دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، وێنەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بنێرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوای وێنەی کارتی دەنگدان لە کارمەندانی دەکات