لە دهۆك

خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ داواکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم ئەنجامدرا

964+

زەید کۆچەر

ئەمڕۆ 5.9.2023 لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە باخی نەورۆز خۆپیشاندانی جەماوەری  دژی نە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

یەکیک لە بەشداربووەکانی  خۆپیشاندانەکە  کە دانیشتوی ناحیەی کەلەکچیە بە 964ـی وت ، داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین  ماف و حەقی خۆمانمان بۆ بنێرن لە بودجەو موچە و مادەی 140.