لە گەشتی هەواڵەکانەوە
دیسان لە کەرکوک خۆپیشاندانە
964+
ژووری هەواڵ
پەیامنێری 964 لە کەرکوک رایگەیاند، لە گەڕەکی شۆریجەی شارەکە لە نزیک پەیکەری مامەڕیشە خۆپیشاندانە و داوا دەکەن “بە سەربازگەکردنی” گەڕەکی رەحیماوا و شۆراو نەمێنێت و دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکرێن.
ژمارەیەک پێشمەرگەی برینداری شەڕی داعش کە کەمئەندامی سەنگەرن، لەبەردەم وەزارەتی پێشمەرگە گردبوونەوە و چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی ئاماری فەرمی حکومەتی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی وەک زیارەتکار هاتوونەتە عێراق، گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن زیارەتکار.
بەگوێرەی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر، ئەوانەی ناویان لە پسولەی بەشەخۆراکی هەولێر تۆمارکراوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 959 هەزار و 486 هاوڵاتی بەراورد بە چوار مانگی پێش خۆی سێ هەزار و 36 کەس زیادیکردووە.
لەمەوداوا لە بەشێک لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا زیرەکی دەستکرد بەکاردێت بۆ رێگرتن لە جنێودان و وشەی رەگەزپەرستی لەلایەن یاریکەرانەوە.