"ملیارێک 13 وەرەقە دابەزیوە"
تمەن بازاڕەکانی کوردستانی شڵەقاندووە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران و دابەزینی بەهای تمەن، بازاڕەکانی دراوی لە کوردستان شڵەقاندووە و خەڵکێکی زۆریش زەرەرمەند بوون.
شوان محەمەد مامەڵەکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لە دەوری 15 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە بەنەخت و بە حەواڵەش، نزیکەی 18 ملیۆن و 600 هەزار تمەن دەکات، بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر یەک ملیار تمەن هەزار و 300 دۆلار دابەزیوە”.
“هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینەی بەهای تمەن بۆ راگرتنی جموجۆڵە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە”، شوان محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سێ بۆ چوار ساڵی رابردوودا خەڵكێکی زۆر بەهۆی مامەڵەکردن بە تمەنەوە زەرەرمەند بوون و خەڵک هەبووە خاوەنی 80 دەفتەر دۆلار بووە، ئێستا تەنیا پێنج دەفتەری پێماوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری