هەواڵ
"ئەو 500 ملیارەی هاتووە بەشی موچە ناکات"
وتەبێژی حکومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێک
964+
ژووری هەواڵ
وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت لە 30.8.2023 دواین سەردانیان بۆ بەغدا کردووە، بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەڵێت، دەرگای گفتوگۆ داناخەین.
ئەمڕۆ دووشەممە، ستافی دانوسانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، گۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، بەغدا پابەندی رێککەوتنەکان نین، بۆیە سەردانەکان هیچی لێ شین نەبووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا لە پشکی پاریزگاکان بەشی پاریزگاکانی هەرێم نادات.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی وتەبێژی حکومەت دەڵێت، “بەغدا سیاسەتی برسیکردنی بەرامبەر هەرێم پەیڕەو کردووە و پابەندی رێککەوتنەکان نەبوون”.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەڵێت، مانگانە هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 940 ملیار دینارە کەچی حکومەتی عێراق 500 ملیار دیناری ناردووە، بۆ ئەمەش بەداهاتی ناوخۆ ناتوانرێت موچە دابینبکرێت”.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، “بەغدا کەمتر لە پارێزگایەکی عێراق مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم دەکات، سەرەڕای ئەوەش دەرگای گوفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق داناخەین”.