دارەکانی رێگای بیارە دەبوژێنەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پڕۆژەی ئاودێری بۆ دارەکانی سەر رێگای بیارە – زەردەهاڵ دادەنرێت، بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژەیە کێشەی ئاودێری دارەکان نامێنێت.

کێشەی کەم ئاوی بەرۆکی دارەکانی سەر رێگای بیارە – زەردەهاڵی گرتبوو، بڕیاردراوە بیرێکی ئیرتیوازی لێبدریت و خەزانێکی گلدانەوەی ئاو دروستبکرێت و دانانی سیستمی قەترە بۆ دارەکان.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964 وت، لەگەڵ دانانی سیستمی قەترە بۆ دارەکان، هەر لەو پڕۆژەیەشدا بینایەک بۆ پۆلیسی دارستانی بیارە دروست دەکرێت، سەرجەم ئەوپڕۆژەیە لەلایەن کەسێكی خێرخوازەوە دروست دەکرێت.

خەزانی ئاوەکە نزیکەی 200 هەزار لیتر ئاو دەگرێت، کێشەی کەمئاوی بۆ ئاودانی دارەکان لەو ناوچەیە بە تەواوی چارەسەر دەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی