بۆ یەکەمجار گرووپێکی شاخەوانی کچان لە ئاکرێ راگەیەندرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ یەکەمجار گرووپێکی شاخەوانی کچان لە قەزای ئاکرێ راگەیندرا، یەکەم گەشتیان لە شاخەکەی گوندی گربێش بوو، کە دەکەوێتە ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ.
گرووپەکە بە ناوی “ گرووپی شاخەوانی نیخازا ژنانی ئاکرێ” گەشت دەکەن.
ژمارەی ئەندامانی گرووپەکە زیاتر لە 30 کچ و ژنن، تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 37 ساڵدایە.
ئەحڵام عەونی سەرپەرشتی گرووپەکە دەکات و بە 964ـی وت، “سەرەتا کەس نەبوو دەستپێشخەری بکات، بۆیە هەوڵم دا و ئەم گرووپەم دروست کرد”.
وتیشی، ئامانجی گرووپەکە پێشاندانی تواناکانی ژنانە بە تایبەت ژنانی ئاکرێ، چونکە هیچ شوێنێک نییە سەردانی بکەن و کەشوهەوایان بگۆڕن.
بە قسەی سەرپەرشتەکە، لەمەودوا سەردانی هەموو شاخەکانی کوردستان دەکەن و هەوڵ دەدەن لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی شاخەوانی هەماهەنگی بکەن و پێکەوە بچینە دەرەوە.
” هەر 15 رۆژ جارێک گەشتی شاخەوانی بۆ شاخەکانی کوردستان رێکدەخەین” ئەحلام عەونی وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا