بارسێلۆنا دوو پۆرتوگالیی گواستەوە ریزەکانی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێركاتۆ كۆتایی هات و ئینگلیزه‌كان زۆرترین پاره‌یان خه‌رج كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان له ئه‌وروپا داخرا و چه‌ند گرێبه‌ستێكی نوێ له دواسه‌عاته‌كانی گواستنه‌وه‌دا هاتنه ئه‌نجامدان، یانه‌كانی ئینگلته‌راش زۆرترین پاره‌یان خه‌رج كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو ده‌ستی خۆی وه‌شاند و هه‌ردوو یاریزانی پۆرتوگالی جواو فیلیكس و جواو كانسێلۆی برده ریزه‌كانییه‌وه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سفیان ئه‌مبراتی یاریزانی مه‌غریبی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی خیتافی گرینوودی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتدی گواسته‌وه.
هه‌روه‌ها گرافینبێرش لە یانه‌ی بایرن میونشنەوە روویکردە لیڤەرپوول، دوای وه‌رزێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه.
ئه‌وه‌ی جێی چاوه‌ڕوانی بوو، په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ بوو به ریال مه‌درید، به‌ڵام ئه‌مه نه‌هاته‌دی و یاریزانه‌كه له یانه‌كه‌ی خۆیدا مایه‌وه.
زۆرترین پاره له پرێمه‌رلیگه
له هاوینی ئه‌مساڵدا یانه‌كانی خولی نایابی ئینگلته‌را، ژماره‌ی پێوانه‌ییان له خه‌رجكردنی پاره له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا تۆمار كرد.
یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ 2 ملیار و 36 ملیۆن پاوه‌ندیان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كرد.
ئه‌م وه‌رزه دووه‌م به‌رزترین وه‌رزه له رووی پاره خه‌رجكردنی له لایه‌ن یانه‌كانی پرێمه‌رلیگه‌وه، كه وه‌رزی رابردووش 2 ملیار و 73 ملیۆن پاوه‌ندیان خه‌رج كرد.
له‌م وه‌رزه‌دا له پرێمه‌رلیگ 13 گرێبه‌ست كراون، كه نرخی هه‌ریه‌كه‌یان له سه‌رووی 50 ملیۆن پاوه‌نده‌وه‌یه، هاوكات رێژه‌ی پاره‌ی خه‌رجكراوی یانه‌كانی ئینگلته‌را ده‌كاته 48%ی كۆی رێژه‌ی پاره‌ی خه‌رجكراوی یانه‌كانی ئه‌وروپایه.