گومان دەکرێت نەخۆشی دیکەش لە گەرمیان تووشبووی کۆلێرا بن
964+
میلاد جەلال – کەلار
تۆمارکردنی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە گەرمیان بەردەوامی هەیە، هێشتا 30 حاڵەت لە نەخۆشخانەی قەڵای کەلار تۆمارکراون و خەوێندراون.
دوێنێ پێنجشەممە، حاڵەتێکی کۆلێرا لە گەرمیان تۆمار کرا و گومان دەکرێت لەناو نەخۆشخانەی قەڵا حاڵەتی دیکە بوونی هەبێت.
چەند کەسێک لەو حاڵەتانە سامپڵیان لێوەرگیراوە و لە بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەکە پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی حاڵەتی تری کۆلێرا بوونی هەیە یاخود نا.
لەناو ئەو کەسانەی داخڵ کراون لە نەخۆشخانەکە منداڵ و گەورەشی تیادا هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی