هۆکار چییە؟
بەرهەمی ترێی ئەمساڵی دهۆک لە پارساڵ کەمترە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
ئەمساڵ بەرهەمی ترێی پارێزگای دهۆک 50% کەمتر دەبێت لە چاو ساڵی پار، هۆیەکەی لەلایەن شارەزایانی باخداری پارێزگاکە بۆ بارانبارینی درەنگ و سەرمای زۆری ئەمساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئەمجەد عوبەید گەڤەرکی، بەرێوه‌بەری باخداریی پارێزگای دهۆک بۆ 964 وتی، ئەمساڵ بەرهەمی ترێ لە پارێزگای دهۆک بە بەراورد لەگەل ساڵی پار زۆر کەمترە و لەهەمان کاتدا ئەمساڵ 50% بەرهەمی ترێ لە چاو سالی رابردوو کەمتر دەبێت، ئەمه‌ش دەگەڕێتەوە بۆ درەنگهاتنی باران و هەروەها ئەو سەرما و سوڵەی لە کۆتایی بەهاری ئەمساڵدا هەبوو، كه وای کرد بەرهەمی ترێ کەم بێت.
وتیشی، ساڵی رابردوو 60 هەزار تۆن ترێ لە پارێزگای دهۆک بەرهەم هاتبوو، ئەمساڵ رێژەکە بووەتە نیوە و ئەمساڵ 30هەزار تۆن ترێ لە پارێزگای دهۆک بەرهەم دێت، ئەم رێژەیە بەشی خواستی ناوخۆیی هەرێم دەکات، لەگەل ئەوەشدا دەبێت جۆتیارەکان کوالێتیی بەرهەمەکانیان باش بکەن، بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە بازار بفرۆشێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیستا لە دهۆک 125 جۆری ترێ هەیە و زیاتر لە 50 جۆری لە پێشانگاکان پیشان دەدرێن، ئەو جۆرانەی پێشان دەدرێن، زیاتر ئەوانن کە لە بازاڕدا خواستیان لەسەرە و خەلک دەیانکرێت، وەک “رەش مێو، سلێمان رەش، بیتمونی، که‌مالی، تائیفی” و چه‌ند جۆرێكی دیكه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتو‌كاڵى دهۆك، به 964ـى راگه‌یاند، رۆژى 20.9.2023 پێشانگاى ترێ و هه‌نگوین له دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا