هەڵبژاردنی یانەی وەرزشی زانکۆ بەڕێوەچوو

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

یانەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری ئەنجامدا.
لەژێر چاودێری لیژنەی هەڵبژاردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش، لە هۆڵی کۆنفرانس لە شاری سلێمانی، پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ یانەی وەرزشی زانکۆ بەرێوەچوو، سەرەتا دەستەی گشتی یانەکە کە لە 111 ئەندام پێکهاتبوون دەبوو بەشداری هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یانەکە بن، بەڵام لەو ژمارەیە 64 ئەندام ئامادەی پرۆسەکە بوون و 47 ئەندام ئامادەنەبوون، بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی یانەکە 11 ئەندام خۆیان پاڵاوتبوو، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش لە کۆی ئەو ژمارە ئەندامە هەشت کەسیان دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا بەم شێوەیە.
ئاڤا عومەر 59 دەنگ
دیار محەمەد 59 دەنگ
کۆسار محەمەد  58 دەنگ
هەڤاڵ خورشید  47 دەنگ
شنۆ زاهیر 40 دەنگ
بەیاد جەمال  38 دەنگ
رەنجدەر مەحمود  37 دەنگ
بۆتان ئاسۆ  34 دەنگ

دکتۆر کۆسار سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەندامی نوێی یانەی وەرزشی زانکۆ بە 964ـی وت، زانکۆی سلێمانی یەکێکە لە گرنگترین زانکۆکانی ناوچەکە و کۆلێژی زانستە وەرزشییەکان یەکێکە لە هەرە کۆلێژە ئەکتیڤەکان  وەک زانکۆش ژێرخانێکی وەرزشی گەورەیان هەیە، هەربۆیە بەلایانەوە گرنگ بوو کە یانەیەکی وەرزشی بەناوی زانکۆوە دابمەزرێنن.

ماوەی پێنج مانگە لەلایەن مامۆستایان و بەشێک لە ئەندامانی زانکۆوە بیر لەوە کرابووەوە کە یانەیەکی وەرزشی بۆ زانکۆی سلێمانی دروست بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەفەرمی مۆڵەتیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی