ئاگاتان لێبێت

چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ پشووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو‌ پشووی فه‌رمی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م پشووه‌ هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌مڕۆی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، كه‌ ده‌كاته‌ 6 و 7ی مانگی ئه‌یلول، له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمیی ده‌بێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پشووه‌كه‌ به ‌بۆنه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێنه‌.

وه‌ك زانراوه‌ ساڵانه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ یادی چله‌ی ئیمام حوسێن پشوو راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پشووه‌كه‌ دام و ده‌زگاكانی هه‌‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.