لە کەلار تەنەکەی خۆڵی ژێر شەقام دانراوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە ناوەندی بازاڕی قەزای کەلار تەنەکە خۆڵی ژێر شەقام دروستکراوە، کە پاش خاڵیکردنەوەی خەوش و خاڵەکەی دەخرێتەوە ژێر زەوی.
شارەوانی کەلار دەڵێت، لە ئیستانبوڵ ئەم مۆدێلەیان بینیوە و لە قەزاکەیان دروستیان کردووەتەوە.
تەنەکەی خۆڵەکە هایدرۆلیکیە و دەتوانرێت بەرزبکرێتەوە و بخرێتەوە شوێنی خۆی.
دلێر حسێن بەرپرسی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار ئەو قسانەی بۆ 964 کرد.