تەرمی ھاوڵاتیەک لەناو بارھەڵگرێک دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان تەرمی ھاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر دۆزراوەتەوە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مان بووە، ھاوڵاتیەکە خاڵکی پار٤ێزگای دیوانیەیە و تەمەنی 61 ساڵە.
پۆلیسی دەربەندیخان بە 964ی وت، “ھاوڵاتیەکە بەتەنیا بووە، جەڵدە لێی داوە و گیانی لەدەستداوە، گومان دەکەن زیاتر لە رۆژێک بێت کە گیانی لەدەستدابێت، تەرمەکەی کەمێک تێکچووە و خراوەتە ساردکەرەوە بۆ ئەوەی دواتر پشکنینی زیاتری بۆبکرێت”
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکەی لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەریە و کەسوکارەکەی ئاگادارکراونەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی