لیستی موچە بڵاوکرایەوە

رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەکرێت

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینار، وەکو شایستەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەت بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەو “راستەوخۆ هەمان رۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت”.

رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەکرێت