هەڵمەتی هوشیاری بۆ گەشتیارانی زێی گەورە. وێنە:وەزارەت
لە چەند شوێنێکی قەزای خەبات مەلەکردن قەدەغە کرا
شۆڕش هەرکی – هەولێر
تیمی وەڵامدانەوەی خێرا لە پارێزگای هەولێر لە چەند شوێنێکی زێی گەورە ئەو بەشەی دەکەوێتە قەزای خەبات قەدەغەی کردووە چیتر هاوڵاتیان بتوانن مەلە بکەن.
بەختیار خالید سەعید، ئەندامی تیمی وەڵامدانەوەی خێرایە بۆ 964 وتی، رۆژی 25ی تەمووز هاوکاتە لەگەڵ رۆژی خنکان، وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی تایبەتی دەبێت بۆ دوور کەوتنەوەی مەلەوانی لەو شوێنانەی قەدەغەن.
لەچەند رۆژی رابردوو سێ کەسی یەک خێزان لە زێی گەورە خنکان، لەهەمان ئەو شوێنەی ئەو سێ کەسەی لی خنکا ئەو تیمە تابلۆی ئاگاداری و قەدەغەیان هەڵواسیووە.
بەختیار خالید دەڵێت، “هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە، بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئامارەکانی خنکان لەمساڵدا روو لە هەڵکشانن”.
بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 77 کەس خنکاون، ئەمساڵ تەنیا لە هەولێر و دەووروبەری 13 کەس خنکاون، کە نۆیان لەزێی گەورەی خەبات بوون.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی