خواردنگەیەک لە ئامێدی ویستویەتی ئەو جۆرە مریشکە دەرخواردی خەڵک بدات

گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ هەینی سەردانی چەند خواردنگەیەکیان کردووە، لە خواردنگەیەکی سۆلاڤ دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی بەستووی مریشک کە شیاوی خواردن نەبوون و ویستیویانە بۆ خەڵکی لێ بنێن.

تیمێکی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک سەردانەکەیان بۆ هەریەکە لە هاوینەهەوارەکانی ئاشاوا، ئەشکەوتی ئینشکێ و سۆلاف لەقەزای ئامێدی کردووە.

لەیەکێک لە خواردنگەکان مریشکی خراپبووی هەڵگرتووە و پابەندی رێنماییەکان نەبووە و بەهۆیەوە سزا دراوە، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت ئەو مریشکەی بڕیار بووە لێ بندرێت رەش هەڵگەڕاوە.