یانەی لاوانی هەولێر لە مینایان بردەوە
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
لە یاری کۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ لاوان، یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری، بەرامبەر لاوانی مینا یارییانکرد و بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بۆ یەکەمجار لەمێژووی یانەکە، لاوانی هەولێر بوونە پاڵەوانی خولی نایابی لاوانی عێراق.
90 خولەکی یاریەکە بەبێ گۆڵ بە یەکسانبوون کۆتاییهات، دواتر ناوبژیوانی یارییەکە بەبێ گێمی زیادکراو پەنای بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و لەوێدا هەولێر یارییەکەی بە ئەنجامی 11-10 بردەوە و نازناوەکەی بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا بەرزکردەوە.
دوای یارییەکە رەوەند عەبدولخالقی راهێنەری لاوانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “لە خۆشی زیاتر هیچم نییە دەریببڕم، زۆر دڵخۆشم، دڵنیابووم ئەنجامەکە بە دڵی ئێمە دەبێت، ئەم بەڵێنەم بە هەمووان دابوو”.