یانەی سلێمانی دەگەڕێتەوە مەیدانی رکابەرییەکان

+ 964

یادگار محەمەد

یانەی وەرزشی سلێمانی تیپی تۆپی پێی دروست کردەوە و چەند گرێبەستێکیشی واژۆ کرد.

بەمەبەستی بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەی سلێمانی بۆندی چەند یاریزانێکی نوێ ی راگەیاند.
خەسرەو گورون سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی بە 964ـی وت، ماوەی هەفتەیەکە دەستیان بە دروستکردنەوەی تیپەکە کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ خولی کوردستان.
وتیشی، لە پلانیاندایە بۆ وەرزی نوێ تیپێکی تۆکمە دروست بکرێت، کە توانای رکابەریکردنی هەبێت و ئامانجیانە بگەنەوە خولی نایاب.
وەرزی پێشوو تیپی تۆپی پێی سلێمانی لە هەردوو خولی پلە دووی عێراق و پلە یەکی کوردستان بەشداربوو، بۆ وەرزی نوێش تا ئێستا یانەکە بۆندی لەگەڵ 14 یاریزان واژۆ کردووە.

ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه‌ی سلێمانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردوون تا ئێستا، به‌شێكیان ئه‌مانه‌ن، ره‌مه‌زان قادر، هاوكار یه‌حیا، سیامه‌ند فازیل، ئاكام ئیسماعیل، مه‌ڕوان جه‌لال، سۆران حه‌سه‌ن، شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان و دانیار هه‌مزه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا