لە گەرمیان ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەڕێوەناچن – وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە گەرمیان زەوییەک بۆ پڕۆژەیەکی کارەبا لە مین پاکدەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە گەرمیان زەوییەکی 3900 مەتری بۆ پڕۆژەیەکی کارەبا لە مین پاک دەکرێتەوە.
نووسینگەی گەرمیانی دەزگای گشتی کاروباری مین بە کارەکە هەڵدەستێت.
جەلال شێخ جەعفەر، بەڕێوەبەری گەرمیانی دەزگای گشتی کاروباری مین بە 964ـی راگەیاند، زەوییەکە لە نزیک ناحییەی سەرقەڵایە و لە لایەن کۆمپانیایەکەوە لەژێر سەرپەرشتی ئەواندا جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی، “ئێستا سەرقاڵی رووپێوی مینین لە زەوییەکەدا و بەم زووانە دەست بە پاککردنەوەی دەکرێت”.