400 ماڵی گوندی ناوگردان بێ ئاو و رێگان
964+
پێشەوا محەمەد
400 ماڵی گوندی ناوگردانی سەر بە سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکەن و دەڵێن، ئاوی خواردنەوەیان نییە و رێگاکەشیان خۆڵە.
گوندەکە دەکەوێتە نزیک ناحییەی تانجەرۆ و لەناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیدایە.
محەمەد تۆفیق، موختاری گوندەکە بە 964ـی راگەیاند، چەندان جار داوای ئاو و ئاوەڕۆ و چاککردنی رێگاکەیان کردووە، بەڵام وەڵام نەدراونەوە.
وتیشی، “بەشێک لە هاوڵاتیان بیریان هەیە و بەشەکەی دیکە بە تانکەر ئاو دەکڕن”.