تاقانە پڕۆژەکەی ماسی سەلەمون لە پشدەرە
964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تاکە یەک پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی سەلەمون هەیە، دەکەوێتە پشدەر و رەواجی زۆری لەسەرە.
شاکێو رەحیم یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە بە 964ی وت “نزیکەی 10 ساڵە ئەو پڕۆژەیەمان کردووەتەوە و بەرهەمەکەمان جگە لە پێداویستی ناوخۆ بۆ شارەکانی خوارووی عێراقیشی دەنێرین”.
“جیاوازی ماسیی سەلەمون لەگەڵ ماسیەکانی دی، ئەوەیە ماسی سەلەمون تەنیا بڕبڕەی پشتی هەیە و ئێسقانی تێدا نییە، بۆیە خواستی زۆری لەسەرە”. ئەمە قسەی شاکێو رەحیم بوو.
بە وتەی ئەو سەرپەرشتیارەی پڕۆژەکە، نرخی ئەو جۆرە ماسییە گرانترە، چونکە پەنجە ماسییەکان لە ئێرانەوە دەهێندرێن و لە کوردستان نییە، جگە لەوەی ئاوی سازگاری دەوێت و تێچووی زیاترە، ئێستا نرخی هەر کیلۆیەک ماسی سەلەمون بە حەوت هەزار و 500 دینارە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی