فڕۆكه‌وانن و دانیشتووى هه‌ولێرن
964 ناسنامه‌ى دوو کەسى رووداوه‌كه‌ى داقوق ئاشكرا ده‌كات
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 رووداوه هاتوچۆکەی شەوی رابردووى قه‌زاى داقوق، كه قوربانییه‌كانى پێنج كه‌س بوون، دووان له‌وان دوو فرۆکەوان، گیانیان لەدەستدا.
شەوی رابردوو لە دووڕیانی یەنگیجەی سەر رێگەی کەرکوک – بەغدا نزیک داقوق، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج کەس گیانیان لەدەستدابوو.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، ناسنامەی دوو له قوربانییه‌كان، فرۆکەوانی خانەنشینن و دانیشتووی شاری هەولێرن.
یەکێکیان لیوای خانەنشینی فرۆکەوان (ساجد مەحمود لهێبی) و دووه‌میشیان عەمیدی فرۆکەوان (تەڵاڵ مەجید زراری)یە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن