ئیسڕائیل: سیستمی بەرگریمان لهناوبردووە
بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات: ئیسرائیل وێستگەیەکی پترۆکیمیای وڵاتەکەی كردووەته ئامانج
فەرهاد حەسەن
بەرپرسێکی ناوخۆیی ئێران دەڵێت، وێستگەیەکی پترۆکیمیای وڵاتەکەی لهلایهن ئیسرائیلهوه کراوەتە ئامانج و بهشێك له كارگهكه زیانی بهركهوتوه، هاوكات سوپای ئیسرایلیش دهڵێت، سیستمی بهرگری ئێران تێكشكێنراوه.
ئاژانسی هەواڵی (فارس)، ئهمڕۆ دوشەممە لە زاری جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئەمنیی پارێزگای خوزستانی ئێران بڵاویکردەوە، وێستگەی پترۆکیمیایی (کارون) لە نزیک شاری بەندەر مەحشەهر لە باشوری رۆژئاوای وڵات بۆردومان کراوە.
دەشڵێت “بەهۆی هێرشی موشەکی ئیسرائیلەوە بەشێک لە کارگەکە زیانیان بەرکەوتووە”.
لەکاتێکی زووتری ئهمڕۆ دوشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكربوو، کە لەم دواییانەدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی نێوخۆی ئێران جێگیرکرا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئێران بۆ بنیاتنانەوەی تواناکانی چاودێری و بەرگریی، کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی رابردوودا زیانیان پێگەیشتبوو، لە ئەنجامی هێرشهكهی بهرهبهیانی ئهمڕۆش ئهو سیستمانه لهناوچون”.
سوپای پاسدارانیش، ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێزەکانیان بە هێرشی موشەکی بۆ سەر شوێنێکی هاوشێوە لە حەیفا تۆڵەیان کردوهتەوە لە بەرامبەر ئەوەی کە بە هێرشی ئەمریکی – ئیسرائیلی بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی پترۆکیمیایی لە ئێران وەسفی کردووە.