عەبدوڵا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی پێشمەرگە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

عەبدوڵا کەریم یاریزانی بالەی یانەی غازی باشور نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی پێشمەرگەوە.

دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پیشان بدات و نازناوی خولی عێراقی لەهەڵ غازی باشور بەدەستهێنا و لە خولی وڵاتانی ئاسیاش ئەستێرەی درەوشایەوە، لە ئێستادا عەبدوڵا کەریم بۆ وەرزی نوێ لەلایەن چەن یانەیەکەوە گرنگی پێ دەدرێت.

عەبدوڵا کەریم بە 964ـی راگەیاند، دوای ئەوەی لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب لە بەحرەین ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لەلایەن چەند یانەیەکەوە گرنگی پێ دەدرێت.

وتیشی، هەرچەندە تا ئێستا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە نزیکە لەوەی کە پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە بکات.
عەبدوڵا کەریم لەدایک بووی ساڵی 1999 ی شارۆچکەی چەمچەماڵە و لە ساڵی 2017 ەوە دەستی بە یاری بالە کردووە، وەرزی پێشوو لەگەڵ یانەی غازی باشور توانی نازناوی خولی عێراق و جامی سوپەر بباتەوە و بەباشترین یاریزانی سەنتەر لەسەر ئاستی عێراق دیاریکراوە، بۆ وەرزی نوێی خولی عێراقیش هەریەک لە یانەکانی غازی باشور و مەسافی باکور و شورتە و پێشمەرگە گرنگی بەم یاریزانە دەدەن.

پێداچووەنەوە : توانا نەقی