كوردستان و هیندستان گرووپی هونەری ده‌گۆڕنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هیندستان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمی بانگهێشتی گرووپێكی هونەری هەرێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا گرووپێكی هونه‌رى خۆى ده‌هێنێته كوردستان و بەشداری چالاكییەكی هونەری ده‌كات.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وەزیری رۆشنبیری پێشوازی لە پراشانت پیسای، باڵوێزی هیندستان لە بەغدا و میدن گۆپەڵ كونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەولێر، كردووه.
ئاماژە بەوەشكراوە لە دیدارێكدا، باڵوێزی هیندستان لە عێراق جەختی لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییە فەرهەنگی و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هیندستان كردەوە.
ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵێكی كولتووری دەربڕی، كە بڕیارە لە 8.9.2023 لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، هاوكات بانگهێشتی تیپێكی هونەری هەرێمی كوردستانیشی كرد، بۆ ئەوەی بەشداری فێستیڤاڵی نیشتمانی هیندستان بكەن، كە بڕیارە لە15.11.2023 بەڕێوەبچێت.