عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی:
“كلیلەکانی گەرووی هورمز لە دەستی ئێمەدایه”
964+
فەرهاد حەسەن
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، وڵاته‌كه‌ی “كلیله‌كانی” گەرووی هورمزی له ده‌ستدایه و جه‌ختی له ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌لی ئێران كرده‌وه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران بووە لە تۆڕی X نووسیویەتی “مێژوی دیپلۆماسیمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئێران دامه‌زراوه و به‌رگری له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، له كۆنتڕۆڵكردنی تەنگه‌ی هورمزه‌وه تاوەکو به‌دواداچون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جه‌نگ”.