.رەفیق سەعید وێنە:+964
رەفیق سەعید: ساردبوونەوەیه‌كی تەواو لە یانەکانی كوردستاندا دەبینم
+964
هێژا خەسرەو – هەولێر
ره‌فیق سه‌عید راهێنه‌ری تۆپی پێ له كوردستان ده‌ڵێت، واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولی كوردستان دیاریی نه‌كراوه و پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووش هێشتا خه‌ڵات نه‌كراوه، بۆیه ساردبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له یانه‌كانی كوردستان به‌دی ده‌كرێت.
یانەکانی خولی نایابی کوردستان ئەمساڵ دەیانەوێت لە باشترین ئاستی خۆیاندابن و لە ئێستاوە کار بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەکەن، پێش یاریزانانیش دەیانەوێت راهێنەرێکی باش بۆ یانەکەیان بدۆزنەوە، ره‌فیق سەعید راهێنەری پێشووی یانه‌ی سۆران یەکێکە لەو راهێنەرانەی لەلایەن چەند یانەیەکەوە گرنگی پێدەدرێت.
سەبارەت بە پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی خولی کوردستان، ره‌فیق سەعید قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: لە خولی کوردستاندا دەستەوارەی فەرمیم پێگەیشتووە، هەروەها دوو یانەی دیکە بە نافەرمی داوایان کردووم بۆ ئەوەی راهێنەرایەتیی تیپەکانیان بکەم، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارم نەداوە.
ئەو راهێنەرە زیاتر دەڵێت: ئەو یانەیەی بە فەرمی داوای کردووم لەسەر چەند بابەتێکی شەخسی لەگەڵیاندا رێکنەکەوتووم، لەسەرجەم خاڵەکانی دیکەی گرێبەستەکەدا کۆک بووین، لێرەدا کێشەیەک هەیە، ئەو یانانەی قسەم لەگەڵ دەکەن بە دوودڵی گفوگۆ دەکەن، ئەوە بە مافی خۆیان دەزانم، چونکە تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی خولەکانی کوردستان دیارینەکراوە و یانەی پاڵەوانی وەرزی رابردووش خەڵات نەکراوە.
“کێشەی گەورە لە یانەکاندا بۆ پشتبەستن بە هاوڕێیەتی و تێکەڵکردنی کاری حزبی دەگەڕێنمەوە، ساردبوونەوەی تەواویش لە یانەکاندا دەبینم، چونکە زۆربەی یانەکان داوای هاوکاری دەکەن و خاوەن داهاتی خۆیان نین، جگە لە یەک دوو یانە، ئەمەش بارودۆخی تیپەکان خراپ دەکات و رێگر دەبێت لە بەرەوپێشچوونیان، هەموو ئەم دۆخانەی باسم کرد کاریگەری تەواوی لەسەر ئێمەی راهێنەر کردووە”، ره‌فیق سەعید وادەڵێت.
راهێنەرەکەی پێشووتری سۆران وتیشی: دۆخی وەرزشی کوردستان بەرەو تاریکبوون چووە، من وەک راهێنەرێک بیرم لەوە نەکردووەتەوە دانیشم بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵکو بەردەوام دەبم لە کاری راهێنەرایەتی.
ره‌فیق سه‌عید پێشتر وه‌ك راهێنه‌ر یانه‌ی سۆرانی گه‌یانده خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاریش یانه‌ی رواندزی گه‌یانده ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا