گه‌له‌گورگێك چه‌ند سه‌ره‌مه‌ڕێكی به‌رده‌ڕه‌شی هه‌ڵدڕی
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی گربدوە لە سنوری قەزای بەردەرەش، بەهۆی هێرشی گه‌له‌گورگێك، 35 سه‌ره‌مەڕى هاوڵاتییه‌ك زیانیان بەرکەوت.
964 دەزانێت، خاوه‌ن ئه‌و سه‌ره‌مه‌ڕانه، خەڵکی گوندی درەشێى سەر بە ناحیەی گردەسێنى سه‌ر به ئاكرێیه، ماوەی سێ مانگه به 300 سه‌ره‌مه‌ڕه‌وه هاتووەته گوندی گربدوەى به‌رده‌ڕه‌ش بۆ خێوەکردنیان.
سوهێل سورچی، كه‌سی نزیكى خاوەن مەڕەکان بە 964ـی وت، کاتژمێر سێى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، گه‌له‌گورگێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هۆری مه‌ڕه‌كان و له ئه‌نجامدا 35 مەڕ زیانیان بەرکەوتووە.
وتیشی “15 مەڕ مرداربوونه و 20 دیكه‌شیان به‌سه‌ختى بریندارن”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا مه‌ڕه برینداره‌كانیان بردووه‌ته لای پزیشكى ڤێته‌رنه‌رى بۆ چارەسەركردنیان.
گوندێ گربدوە ده‌كه‌وێته سنوری قەزای بەردەرەش لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن