لە سنووری خورماتوو

فڕۆکە جەنگییەکان بنکە و کۆگای حەشدی شەعبی و حزبوڵایان بۆردومان کرد

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی جەنگی لەهێرشێکدا چەند بنکەو و کۆگایەکی حەشدی شەعبی و حزبوڵایان، لە سنووری قەزای خورماتوو بۆردومان کرد

عەمید بەدر خاڵەف، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی خورماتوو بۆ 964 ئاشکرای کرد کە هێرشەکان چەند شوێنێکیان جیاوازیان کردووەتە ئامانج.

وتیشی “کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی و چەند خاڵێکی کەتائیبی حزبوڵای عێراقیان لەسەر چیای خورماتوو کردووەتە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ئەوەی زاندراوە چوار چەکداری حەشدی شەعبی بریندارن کە برینی دووانیان سەختە و زیانەکانی دیکەشیان نەزاندراون، دەشڵێت “تاوەکو ئێستا بڵێسەی ئاگری بۆردومانەکان بەرزدەبێتەوە و هیچ کەسێکیش ناتوانێت لەو شوێنانە نزیک ببێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن