نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی - وێنە: 964
نەخۆشخانەی هیوا دوو هەژماری بانکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کردەوە
هاوبەش ئەبوبەکر
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، دوو هەژماری بانكی بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی شێرپەنجە کردەوە و خێرخوازان لە هەرکوێ بن دەتوانن بە دینار و دۆلار پارەکانیان بنێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 22.8.2023، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی راگەیاند، هەژماری بانکی 3097 بۆ ئەو کەسانەیە کە پارەکەیان بە دۆلار دەدەن و هەژماری بانکی 39664ـیش بۆ دینارە.
کردنەوەی ئەو دوو هەژمارە بە رەزامەندی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە بانکی سلێمانی/1 بەردەست کراون.
دیوانی چاودێری و دارایی ھەرێم چاودێری بەخشینی ھاوکارییەکان دەکات و تەنیا رێگە بە نەخۆشخانەی ھیوا دەدرێت کە پارەکە بۆ خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە رابکێشێت.