تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی له‌ راگرتنى پێشینه‌كان ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیارى راگرتنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشینه‌كانى هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ ، تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ وه‌زاره‌تى دارایی بۆ جێبه‌جێكردنى.

هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى درارایی هه‌رێم به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وانیش هه‌ر گوێبیستى ئه‌و هه‌واڵه‌ بوونه‌و تا ئێستا به‌فه‌رمى ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “كه‌ به‌فه‌رمى ئاگادار ده‌كرێینه‌وه‌ ئێمه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رایده‌گه‌یه‌نین “.

لە رێکەوتی 6.2.2022 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، كه‌ بە رێژەی 15% داشکاندنى بۆ پێشینەکانی ھاوڵاتییان كردووه‌، بە مەرجێک ھاوڵاتییان پێشینیەکان بگەڕێننەوە لە ماوەی 90 رۆژی کار.

ئه‌مڕۆ 21.8.2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاوڵاتییان.