300 باخچه‌ى كۆڕێ مه‌ترسى وشكبوونیان له‌سه‌ره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند ساڵێكه كه‌مئاوى رووى له باخچه‌كانى گوندى كۆڕێ كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ مه‌ترسی وشكبوونیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر و نزیكه‌ى 300 باخچه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون و به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن، موختارى كۆڕێش ده‌ڵێت، له زۆر لاوه خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنین.
باخچه‌كانى كۆڕێ، بۆ ئاودان پشت به سه‌رچاوه‌ى ئاوى گوندى حوجران ده‌به‌ستن، به‌ڵام موختارى كۆڕێ ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، سه‌رپێچی كراوه‌ته سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌یان و كه‌مبووه‌ته‌وه.
سعود مه‌ولود، موختاری گوندى كۆڕێ، به 964ـى وت “ئێستا باخچه‌كانمان به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن باخچه‌كان ناتوانن وه‌ك پێویست ئاودێری بكه‌ن”.
به قسه‌ى موختارى ئه‌و گونده، كۆڕێ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئاوى گوندى حوجران نزیكه‌ى 10 سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر بونیادنراوه و له ساڵى 1947 یش به فه‌رمى ئه‌و سه‌رچاوه ئاوه له‌سه‌ر باخچه‌كانى كۆڕێ تاپۆ كراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، چه‌ند كه‌سێك له گوندى حوجران پێشتر، كه زه‌وییه‌كانیان فرۆشتووه، به‌شێكی ئه‌و ئاوه‌شیان پێداون، ئێستاش خاوه‌ن زه‌وییه‌كان كه مه‌زره‌عه‌یان دروستكردووه، غه‌تاسیان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه داناوه و به‌وهۆیه‌وه كه‌می كردووه.
وتیشی “خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ین، ته‌نانه‌ت داواشمان له دادگا تۆماركردووه”.
له‌لایه‌كى دیكه، خاوه‌ن باخچه‌كانى كۆڕێ، کەمپینێكیان بۆ پاراستنی باخەکانیان راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن، بە مانگ و نیوێک باخەکانیان ئاو نادرێن، ئەو ئاوە كه‌مه‌ش کە لە جۆگەکان ماوەتەوە ئاوی پاشەڕۆی ماڵانە.
داوا له ریشسپی و خەمخۆر و پیاوماقوڵ و گەنج و ژن و پیر، بەرپرسە حوکمی و حزبیەکانی کۆڕێ ده‌كه‌ن، بەهانای ئەو باخچانە بچن تا وشک نەبن، چونكه ده‌ڵێن “کۆڕێ هیچ شتێکی دیكه‌ى نییە لەو باخانە زیاتر”.
له دواى به‌قه‌زابوونى ناحیه‌ى پیرمام، گوندى كۆڕێش كرایه ناحیه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بۆ دانه‌ندراوه.