چاڵەکەی لای پاڵاس

هەر 964 نیشانیدا شارەوانی تیمی نارد

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەو چاڵەی لای پاڵاس دروست ببوو، ئەمڕۆ نامێنی و شارەوانی تیمێکی گەورەی بۆ ناردووە و وەک رێکاری کاتی بە خشت پڕی دەکەنەوە تا کارگەی قیرەکەیان دەکەوێتەکار.

چاڵێکی گەورە بەهۆی شەپۆلەکانی باران بارین دروست بووە و فراوانە، دوێنێ شەممە 4.4.2026، پەیامنێری 964 قیاسی کرد لە بستێک زیاتر قوڵتر بوو، شۆفێران بە ناچاری هێمای هاتوچۆیان بۆ دانراوە و خۆیانی لێ لادەدەن.

لەوبەرەی سایدەکەوە کۆمەڵێک فرۆشیار هەن، یەکێکیان قسەی بۆ 964 کرد و ئەوکات وتی،  بەهۆی ئەوەی چاڵەکە وەک رێکارێک بە بەرد پڕکراوەتەوە، بەڵام پەڕیوون و بەر دوکانەکەم کەوتووە و شوشەی شکاندووە.

ئەوە لە حاڵێکدا، شارەوانی سلێمانی بڵاوی کردەوە، هەڵمەتەکان بۆ چاککردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامەکان لەلایەن تیمەکانی چاکسازیی شەقامەکانەوە بەدرێژای ساڵ بەردەوامە و بەشێکی زۆر لەو چاڵانەی هەبوون چاککراونەتەوە.

ئەو دەڵێ، هاوڵاتیان دەتوانن هاوکاریان بن و پێیان بڵێن، چ شوێنێک ئاستەنگی بۆ هاتوچۆتان دروستکردووە و دەستی تیمەکانیانی پێنەگەیشتووە، تاوەکو ببێتە بەشێک لەو بەرنامەیەی تیمەکان دایانناوە بۆ چاککردنی چاڵی شەقامەکان و لابردنی ئاستەنگەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا