پاڵەوانیەتیی هێزی لەش بۆ کوڕان و کچان بەڕێوەدەچێت
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیەتیی یاریی هێزی لەش بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە رۆژی هەینی 25. 8. 2023 و لە هۆڵی پاکس جین لە فامیلی مۆڵ و لە ژێر چاودێریی فیدراسیۆنی عێراق و بە سەرپەرشتی لقی سلێمانی، پاڵەوانیەتیی هێزی لەش بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچانی یانە و هۆڵەکانی سنووری پارێزگاکە ساز دەکرێت.
هەژار قادر سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی هێزی لەش، بە 964ـی وت، لە ساڵی 2023 دا توانیویانە چەند پاڵەوانیەتییەک لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بۆ هەموو ئاستەکان بکەنەوە.،
وتیشی، ئەم پاڵەوانیەتییە دەبێتە یەکيکی دیکە لە چالاکییەکانیان کە بۆ کوڕان و کچان رێکی دەخەن.
پاڵەوانیەتییەکە لە دوو بەش پێک دێت، بەشی یەکەم کە بۆ ماستەری کوڕانە بۆ جۆری پێنج پرێسە نۆ کێشی جیاواز رکابەری دەکەن، کە کێشەکانیش لە 59 کیلۆگرامەوە دەستپێدەکات بۆ سەروو 120 کیلۆگرام، لەسەر ئاستی کچانیشدا پاڵەوانیەتییەکە کراوە دەبێت و 8 کێشی جیاواز رکابەری دەکەن، کە کێشەکان لە 43 کیلۆگرامەوە دەستپێدەکات تا سەروو 84 کلیۆگرام.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا