ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگره‌كه‌ی بانی مه‌قانیان كردبووه‌وه هه‌ڵاتوون
964+
هۆگر عه‌دنان
ئاگره‌كه‌ی دارستان و بەرزاییەکانی بانی مه‌قان سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كۆنتڕۆڵ كرا و به‌رگریی شارستانیی ئه‌و شوێنه‌ش ده‌ڵێت، چه‌ند گه‌نجێك به مه‌به‌ستی كاتبه‌سه‌ربردن و خواردنه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌وێ و ئاگره‌كه له لای ئه‌وانه‌وه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
ئاگره‌كه ئه‌مشه‌و هه‌ڵگیرسا و به‌هۆیه‌وه چوار دۆنم له پوش و په‌ڵاش سووتاوه، به‌ڵام به‌رگریی شارستانی بانی مه‌قان، پێش ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه داره‌كان بسووتێنێت، كۆنتڕۆڵیان كرد.
هاوكات به‌رگریی شارستانیی بانی مه‌قان ده‌ستیان به‌سه‌ر بوتڵێك غاز و كورسی و مێز و كه‌لوپه‌لی گه‌شتدا گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگری شارستانیی بانی مه‌قان به 964ی وت، چه‌ند گه‌نجێك به مه‌به‌ستی كاتبه‌سه‌ربردن و خواردنه‌وه هاتبوونه دارستانه و ئاگره‌كه لای ئه‌وان هه‌ڵگیرساوه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه، بۆیه ئه‌وان له ترسان هه‌ڵاتوون.
وتیشی، تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌یان بۆ 964 دووپاتكرده‌وه، كه چه‌ند گه‌نجێك به ئۆتۆمبێلێكی ره‌نگ سپی به خێراییه‌كی زۆر به نزیكی ئه‌واندا رۆیشتوون كاتێك ئاگره‌كه هه‌ڵگیرساوه، گومان ده‌كرێت ئه‌وان هۆكاری ئاگره‌كه بن.
دارشتنەوە: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا