پێشمەرگەی سلێمانی بێ ماندووبوون سێ خاڵی لە رومادی وەرگرت

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە خولی لاوانی یانەکانی عێراق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنی تۆمارکرد.

لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی تۆپی پێی لاوانی یانە پلە یەکەکانی عێراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگەی خۆیدا دەبوو رووبەروی یانەی رومادی ببێتەوە، بەڵام یانەکەی ناوەڕاستی عێراق ئامادەی یارییەکە نەبوون، دوای چاوەڕوانی 15 خولەک لەلایەن ناوبژیوانەوە، فیکەی شکست بۆ رومادی لێدراو و یانەی پێشمەرگە سێ خاڵی سپی بەدەستهێنا و بە 3-0 گۆڵ براوە دانرا.

رێباز سدیق راهێنەری پێشمەرگە بە 964ـی وت، هەرچەندە ئامادەکاری باشیان بۆ یارییەکە کردبوو، بەڵام یانەی رومادی ئامادەی یارییەکە نەبوون.
وتیشی، ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکانی داهاتوو باشتر دەبێت و هەوڵ دەدەن پارێزگاری لە یەکەمی ریزبەندی خولەکە بکەن.
بەم سەرکەوتنە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ و پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی قایمترکرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا