بامەڕنی له كێشه‌ى ئاو ده‌حه‌سێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بامه‌ڕنی ده‌ڵێت، له‌رێگه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازه‌وه، كێشه‌ى ئاو بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵ له سنوورى ناحیه‌كه‌یان نامێنێت.
له‌كۆى 23 گوندى سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه، دوو گونده كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌بوو، ئه‌ویش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، كاریگه‌رییه‌كانى وشكه‌ساڵى به‌سه‌ریانه‌وه بووه و له رێگه‌ى لێدانى بیره‌وه چاره‌سه‌ر كراوه.
میران عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنی، به 964ـى راگه‌یاند، پرۆژەیەکی ستراتیژی ئاوی خواردنەوەیان بە گوژمەی یەک ملیار و 63 ملیۆن دینار لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
وتیشی “به‌پێی پڕۆژه‌كه لە دێرەلۆکەوە ئاو بۆ ئینیشکی رادەکێشرێت تا دەگاتە سەنتەری ناحیەی بامەڕنی و کێشەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر دەکات.”
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، بە گوژمەی 354 ملیۆن دینار ژمارەیەک بیر و تۆڕی ئاو بۆ گوندەکانی سەر بە ناحیەی بامەڕنی دروستکراون و به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه كێشه‌ى بێئاوى له هیچ گوندێكی سنووره‌كه‌یاندا نامێنێت.
له‌باره‌ى كشتوكاڵیشه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌رێگه‌ى پڕۆژه ستراتیژییه‌كه‌یه‌وه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاودێریش بۆ بوارى كشتوكاڵ كراوه.