نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت جێگیر مایەوە
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
بە گوێرەی بۆرسەی نەوتی جیهانی نرخەکان بەراورد بە دوێنێ جێگیرن و لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 84 دۆلار و 80 سەنتە ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی بەرمیلێکی بە 84 دۆلار و 82 سەنت بوو.
ئێستا لە بۆرسەی نەوتی جیهانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس 81 دۆلار و 25 سەنتە، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 15 سەنت دابەزیوە.
راپۆرتەکانی بواری وزە هۆکاری بەرزی نرخی نەوت بۆ خاوبوونەوەی چالاکی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا دەگەڕێننەوە.
لەوه‌ته‌ی سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له ئاستێكی گونجاو‌دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.
پسپۆڕانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، پێیان وایه له ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.