کاتی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکان - وێنە: شارەوانی سلێمانی
کۆڵانەکانیان کۆنکرێت دەکرێن
دانیشتووانی باوە مردە لەکۆڵ تەوپوتۆز دەبنەوە
پێشەوا محەمەد
شارەوانی سلێمانی دەستی بە کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی باوە مردە کردووە لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی.
پڕۆژەکە ئەمڕۆ شەممە 19.8.2023 دەستیپێکردووە و 848 ملیۆن و 648 هەزار و 594 دیناری بۆ تەرخان کراوە.
پڕۆژەکە کۆنکرێتکردنی بەشێک لە شەقامی 40 مەتری راپەڕینیشی لەسەرە، کە لە بەردەم وێستەگی کارەبای راپەڕین تا شەقامی ئەوین دەگرێتەوە.
“ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی شارەوانی سلێمانیدایە بۆ قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی ئەو کۆڵان و گەڕەکە نوێیانەی هێشتا خزتمەگوزارییەکانیان بە تەواوی پێنەگەیشتووە”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانییە بۆ 964.