کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەدرێتە دادگا
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
لەسەر دواخستنی باج کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەدرێتە دادگا، پەرلەمانتارێکی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنیش دەڵێ؛ ئاسیاسێل و زێن، باجیان لەسەرە بەڵام هێندەی کۆڕەک نیە.
لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی گەندەڵی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رەوانەی دادگاكانی کەرخی دووەم و رەسافە کراوە، ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌ڵێ “له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیای کۆڕەکە بڕی نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن دۆلار بداته حكومه‌ت”.
عەقیل فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق به +964 راگەیاند؛ هەرچی كۆمپانیاكانى ئاسیاسێل و زێنە، ئه‌و دوو كۆمپانیایه باجیان له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌و ژماره ترسناكه نیه كه كۆڕه‌ك هه‌یه‌تى.
عەقیل فەتلاوی، زیاتر وتی “كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم داواكراوه كه پاره‌ى باجی چه‌ندین ساڵه‌ى بداته ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌و باجه‌ى له‌سه‌ریه‌تى بیداته ئه‌و ده‌سته‌یه، هیوادارین برایانمان له‌كۆڕه‌ك ئه‌و باجه بده‌ن، چونكه ئه‌وه مافى ده‌وڵه‌ته ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌و مافه‌ى بۆ دابین بكه‌ین”.
زیاتر وتیشی “بە پشتبەستن بەو نوسراوەی لە لیژنەکەمانەوە بۆ داواکاری گشتی نێردراوە، بڕیار درا دۆسیەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم و دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی ئەرکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانە، نوێنەری یاسایی خۆی بنێرێت بۆ بەدواداچونی دۆسیەکە کە لەلایەن دەزگای دادوە بەڕێوە دەچێت.