دیمه‌نی چه‌ند بزنێكی ره‌وه‌نده‌كان له گوندى سه‌رگه‌ینێڵى بنارى قه‌ندیل ... وێنه: 964+
مه‌ڕ و ماڵاتى ره‌وه‌نده‌كان بوونه‌ته به‌ڵاى بنارى قه‌ندیل
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مه‌ڕ و ماڵاتى ره‌وه‌نده‌كانى پشده‌ر و بیتوێن كه ماوه‌یه‌كه له بنارى قه‌ندیلن، به‌هۆى به‌ڕه‌ڵاكردنیان، زیانیان به به‌روبوومى جوتیاران له به‌شێكی گونده‌كان گه‌یاندووە، شاره‌وانى بنارى قه‌ندیلیش ده‌ڵێت، ئه‌مجاره سزایان ده‌ده‌ن.
ره‌وه‌نده‌كان، كه مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان ده‌بنه كوێستانه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چه‌ند مه‌رجێكیان له‌سه‌ر دانراوه، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه نابێت زیان به به‌روبوومى كشتو‌كاڵى ئه‌و گوندانه بگه‌یه‌نن كه لێیانه‌وه نزیكن.
گوندى سه‌رگه‌ینێڵى بنارى قه‌ندیل زۆرترین كات رووبه‌ڕووى ئه‌و زیانه‌ى ئاژه‌ڵى ره‌وه‌نده‌كان ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تیش زیان گه‌یاندن به‌و سه‌وزه هاوینیانه‌ى وه‌ك ته‌ماته و خه‌یار و لۆبیا و بامیه و بیبه‌ر كه خه‌ڵكه‌كه ده‌یچێنێت.
تا ئێستا 80 مه‌ڕدار چوونه‌ته كوێستانه‌كانى قه‌ندیل
كه‌ریم خدر، خه‌ڵكی ئه‌و گونده به 964ـى وت، چه‌ندینجاره مه‌ڕو ماڵاتى ره‌وه‌نده‌كان زیان به به‌روبوومه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نن و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌و ره‌وه‌ندانه ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ڕه‌ڵا ده‌كه‌ن و گوێ به به‌روبوومى خه‌ڵك ناده‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سنووره‌كه‌یان هیچ پۆلیسێكی دارستان و ژینگه‌ى حكومه‌تى لێنیه تا چاره‌سه‌ریان بۆ بكات.
لای خۆشییه‌وه دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى راگه‌یاند، زۆرجاران ره‌وه‌نده‌كانیان له‌و زیانگه‌یاندنه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌مه‌ودوا هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌مان پێبگات ره‌وه‌نده‌كان سزا ده‌درێن”.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.
پێشتر، ئارام محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانی قه‌ڵادزێ بە 964ی وتبوو ”شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى له رووى ئیدارى و كارگێڕییه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕینه‌وه نییه و شاره‌وانییه‌كه سه‌ربه‌خۆ دامه‌زراوه و ته‌نانه‌ت ئامێر و پێداویستییه‌كانى ئه‌و شاره‌وانیه‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دابین دەکرێت”.