مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە لە پاکێجی گروپە گەشتیاریەکان دانراوە

964+

فەهمی نەبی

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندووە، مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی خراوەتە لیستی پاکێجی گەشتیاری، تا ئەو گروپە گەشتیارییانەی لە خوارووی عێراق دێنە سلێمانی سەردانی مۆزەخانەکە بکەن.

ئەمڕۆ شەممە ئاکۆ غەریب بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە بۆ 964 وتی، بەردەوام سەردانی گەشتیارانی خوارووی عێراق و شارەکانی دیکە بۆ مۆزەخانەکە هەیە، بەڵام ئاگادارنیم مۆزەخانەکە خرابێتە نێو پاکێجی گەشتیاری.

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە دەڵێت، ساڵی رابردوو نزیکەی 59 هەزار کەس سەردانی مۆزەخانەکەیان کردووە، ژمارەیەکی بەرچاو لەو رێژەیە لەرێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاری هاتوون.

(مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە تا لەیادمان نەچێت) لەساڵی 1997 دەستکراوە بە دروستکردنی، لەدوای ساڵی 2003 دەبابە و مودەڕەعەکان هێنراونەتە گۆڕەپانی مۆزەخانەکە ئەمەش هەر بۆئەوەی جەور و ستەمی رۆژانی حوکمی بەعس لەیاد نەچێت.

هەشت مۆزەخانەی بچووکی ئەرشیفی پێکهێنەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکەیە، جگە لەوە کافتریا و ژووری ئاوێنەی تێدایە وەک هێمانی ئەنفال 182 هەزار پارچە ئاوێنە لەخۆدەگرێت.

ساڵانی هەشتا شوێنی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، زیندانێکی ترسناکی دەسەڵاتی حکومەتی بەعس بوو، سووری رەنگی باڵەخانەکە هۆکاری ئەوە بوو خەڵک ناوی بنێت زیندانی ئەمنە سوورەکە.