بۆ ئەو یاریزانانەیە ساڵانێکە لە یاری دابڕاون

پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد


یادگار محەمەد – سلێمانی

پێنج هەڵبژاردە لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان کردووە و ئەمڕۆ هەینی یەکەم یاری دەستیپێکرد.

ئەو پاڵەوانیەتیە بەسەرپەرشتی لیژنەی یاریزانە دێرینەکانی سەربە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقە.

لە پاڵەوانیەتیەکە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، کەرکوک و موسڵ بەشدارییان کردووە.

عەباس عەلی یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی هەڵبژاردەی سلێمانی بە 964ـی وت، مەبەست لەم پاڵەوانێتییە کۆکردنەوەی یاریزانە دێرینەکانە کە ساڵانێکی زۆرە لە یاری دابراون.
عەباس عەلی ئەوەشی وت، ئەوان لە مانگی 11 پاڵەوانێتی عێراقیان لە پێشە هەربۆیە ئەم پاڵەوانێتییە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردەکان.

لە یەکەم گەڕی پاڵەوانییەتەکە و لەسەر یاریگای ئاشتی، هەڵبژاردەی دێرینەکانی سلێمانی میوانداری موسڵ یان کرد، لە یارییەکی ئاست مامناوەندا هەڵبژاردەی موسڵ بە دوو گۆڵی ئەحمەد نایف و ئەشرەف حامید سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکی دیکەی هەمان گەردا هەڵەبجە و کەرکوک رووبەروی یەکبوونەوە، کەرکوکیەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوەیان دەستەبەر کرد.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی