یاریگا حکومییەکانی ئیدارەی راپەڕین بوون بە وێرانە
964+
پێشەوا محەمەد
یاریگا حکومییەکانی ئیدارەی راپەڕین بوون بە وێرانە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای چاککردنیان دەکات.
ژمارەیان نزیکەی 10 یاریگایە و بە وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێویستە سەرلەنوێ بخرێنەوە زیادکردنی ئاشکراوە و ئەو کەسانەی وەریدەگرن نۆژەنیان بکەنەوە.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنەکە بە 964ـی راگەیاند، چەند جارێک نووسراویان کردووە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری تا چارەسەری ئەو یاریگایانە بکات و تا ئێستا هیچ کارێک نەکراوە.
وتیشی، “ئەگەر چاکنەکرێن مەترسی داگیرکردنیان لەسەرە”.