گەڕەکی یوسف بەگ لە خانەقین. فۆتۆ: 964
کارەبای خراپ بوو، ئاویشیان نییە
“یوسف بەگ” ماڵی نەبوو میوانیشی هات
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
ماوەی زیاد لە سێ ساڵە گەڕەکی یوسف بەگ لە خانەقین کێشەی کارەبایان هەیە، وەک خۆیان دەڵێن گرفتەکەیان تەنيا محاویلەیەکە و دەرگا نەماوە لێی نەدەن، بەڵام بێسوودە.
باوکی محەمەد دانیشتووی گەڕەکی یوسف بەگە و بە تۆڕی 964ی رایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە نە زستان نە هاوین لەدەست محەویلەی گەڕەکەکەیان پشوویان نییە ، زیاد لە 100 ماڵن و لە سەعاتێکدا چەند جارێک سرکێتەکە دێتە خوارەوە.
ئاواب وەهاب هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەمان گەڕەکە و ماوەی چەندین ساڵە لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگهێشتی فەرمانگە حکومییەکان دەکات، وەک خۆی دەڵێت، تا ئێستا تەنانەت وەعدێکیشمان وەرنەگرتووە، ئێستاش لەگەڵ گەرمایەکەی هاوینی خانەقین، گرفتی کارەبا و ئاویشمان بۆ دروست بووە
قایمقامی خانەقین لە ماوەی چەند رۆژی پێشوودا لە پەیجی فەرمی قایمقامییەتدا بڵاوی کردەوە، کە 16 محەویلە گەیشتووەتە خانەقین و پێشبینی دەکرێت کێشەی کارەبای زۆربەی گەڕەکەکانی خانەقین چارە بکرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا