پیشەوەرانی دهۆك ناوچهی پیشهسازی چۆڵ ناكهن و رووبهڕووی شارهوانی بوونهوه
964+
عهمار عهزیز – دهۆك
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشهممه 14ی كانوونی یهكهم، تیمێکی شارەوانیی دهۆک بە مەبەستی رووپێوی بۆ شوێنی پیشەسازی کۆنی شارهكه، گەیشتنە شوێنەکە، بەڵام بەشێک لە پیشەوەرانی دهۆک رێگەیان نەدا تیمەکەی شارەوانی كاری خۆیان بکەن و گردبووونە.
ئهم پێشهاته لە کاتێکدایە شارەوانیی دهۆک ماوەی 45 رۆژ مۆڵهتی به پیشەوەرانی دهۆک دابوو، کە دەبێت تا 26ی ئەم مانگە شوێنەکەیان چۆڵ بکەن.
ئەحمەد حەسەن یوسف، خاوەنی چوار دوکانە لە پیشەسازی کۆن له دهۆك و بۆ 964+ وت، “ئهمڕۆ رێگهمان نەدا تیمهكانی شارهوانی دەست بە ئیشی خۆیان بکەن و گردبووینەوە، نە دوکان و پارچە زەویم وەرنەگرتووە، قەرەبووهکەی ئەوانم رەتکردووەتەوە، چونکە لە خراپترین شوێن پارچە زەوییان بۆ من داناوە و دوکانەکانیش لە دوورترین شوێنه لە پیشەسازی تازە”.
وتیشی: “ئێمە کە ژمارەمان 51 کەسە، سکاڵامان تۆمار کردووە، مامەڵەکانمان ئێستا لە دەستەی نەزاهەی دهۆکە و چاوەریێ وەڵامی ئەوانین”.
(ئەگەر فەرسەت) یەکێکی دیكهیه لە پێشەوەرانی دهۆک و وەرگرتنی قەرەبووی رەتکردووەتەوە بە میدیا زان ی وت “ئەو موڵەتەی شارەوانی به ئێمهی داوە، هێشتا 11ی رۆژی ماوە و لە 26 ئەم مانگە کۆتایی دێت، بەڵام دیارە شارەوانی پەلەیانه ستەم لە ئێمە بکەن، من نه دوکانم وەرنەگرتووە، هەروەها واژووم لەسەر گرێبەستەکەش نەکردووە.
نزیکەی دوو هەزار کاسبکاری ناوچەی پیشەسازیی دهۆک نیگەرانن لە بڕیاری گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازیی نوێ و دەڵێن نایگوازنەوە.
ناوچەی پیشەسازی نوێی دهۆك له ئالوكایه و لە مانگی تشرینی یهكهمی ساڵی ٢٠١٩ دروست كراوە و لەسەر رووبەری 360 دۆنم، زیاتر لە دوو هەزار شوێن و دوكانی تێدایە كە رووبەری هەر دوكانێكیان لە 40 تا هەزار مەترە و پڕۆژەكە ٧٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە.
تەواوی پرۆژەکە لەسەر ستانداری نێودەوڵەتی دروست کراوە، سیستەمی ئاو، کارەبا، ئاگرکوژاندنەوەی ههیه و هەمووی لەژێر زەوی دروست کراوە، لە ئاداری ئەم ساڵ پرۆژەکە تەواوبووە، رادەستی حکومەتیش کراوە و تەنیا ئەوە ماوە بە فەرمی بکرێتەوە.